٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٤١
کوژرانی سەدان تیرۆریستی شارومە ندی فەرەنسی لە سووریا و ئێراق

ژێدەرەکانی پۆلیسی فەرانسا رایانگەیاند؛ سەدان تیرۆریستی فەرەنسی لە سووریا و ئێراق کوژراون.

بە پێی نووسینی ماڵپەڕی ئینتێرنەتیی ڕۆژنامەی فەرەنسیی لۆفیگارۆ، بە پێی بەیاننامەی ڕۆژی دووشەممەی سەرچاوەکانی پۆلیس، پتر لە ٢٠٠ تیرۆریستی فەرەنسی لە ناوچەکانی شەڕ و پێکدادان لە ئێراق و سووریا کوژراون.

ژێدەرەکانی پۆلیسی فەرانسا لەم بەیاننامەیەدا پیداگرییان کردووە، ئامار و ڕێژەی درووست سەبارەت بە ژماری تیرۆریستانی فەرەنسی ڕەنگە لەوە زیاتریش بێ.

بە پێی دوایین ئاماری ژێدەرەکانی پۆلیسی فەرانسا، نزیکەی ٧٠٠ تیرۆریستی فەرەنسی لە سووریا و ئێراقدان.
"مانۆئێل ڤاڵس" سەرۆک وەزیرانی فەرانسا ڕۆژی ١١ی سێپتەمبەر ڕایگەیاند، لە نێو ٧٠٠ تیرۆریستی فەرەنسی لە سووریا و ئێراق، ٢٧٥ ژن و دەیان کەسی ژێر تەمەنی یاسایی دەبیندرێن.


"برنارد کازۆنۆڤۆ، وەزیری ناوخۆی فەرەنسایش پاییزی ٢٠١٥ رایگەیاندبوو، پێنج هەزار ئەورووپایی ئەندامی گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو سوریا و ئێراق، خەڵکی وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمان، بەریتانیا، سوید و ئیسپانیان.


دەوڵەتی فەرانسا کە یارمەتیی سەربازیی خستۆتە بەردەستی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا لەوان داعش، ئێستاکە بەرەوڕووی مەترسیی پەلاماری تیرۆریستیی هەر ئەم گرووپانە بۆتەوە.


فەرانسا لە مانگی ژانڤییەی ٢٠١٥ تا مانگی ژولایی ٢٠١٦، سێ پەلاماری تیرۆریستی کراوەتە سەر کە زیاتر لە ٢٣٠ قوربانیان لێکەوتۆتەوە....

کۆتایی کورتە نامە/310